ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئایاری 2020، خێزانێكی شه‌ش كه‌سی له نێو ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – به‌غدا، كه‌وتنه ناو پرۆژه‌ی ئاوی قه‌زای داقوق، تائێستا چوار له سەرنشینیان ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان کەرکووک - داقووق، ئۆتۆمبێلێک بە شەش سەرنشینەوە دەکەوێتە نێو ئاوی پرۆژەی داقووقەوە و تاوەکو ئێستا چوار سەرنشینیان کە منداڵن بێسەروشوێنن.
ئەو منداڵانەش دوو خووشک و دوو بران و ئەندامی یەک خێزانن.
ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری تاکسییە و ئەو کەسانەی لەنێویدا بوون دایکێک و چوار منداڵیان بوون لەگەڵ شۆفێری تاکسییەکە، شۆفێری تاکسییەکە و دایکەکە رزگاریان بووە و گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە، بەڵام ئەو چوار منداڵە هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
جێی باسه ئەو خێزانە خەڵکی گوندی دوێدانن لەنێوان کفری و خوورماتوو، ئەو ئافرەتە بۆ کڕینی پێداویستی و سەردانیکردنی ماڵی باوکی ویستوویەتی سەردانی کەرکووک بکات، بەڵام لە رێگە تووشی ئەو رووداوە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.