وەزارەتی تەندروستی ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر راگهیاند، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، یەک ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار کوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان کە هەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە برای تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.
وەزارەتی تەندروستی
20 ئایار 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.