لیژنهی باڵای بینینی مانگ یهكهم ڕۆژی له ههرێمی كوردستان، له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی22/5/2020 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگهیاند: لێرەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین، ھاوکات لەگەڵ کاری لیژنەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ئێوارەی ھەینی 22 ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.