به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناو ئاوی ڕووباری داقووقدا ته‌رمی چوار منداڵه‌كه دۆزرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: به‌ره‌به‌یای ئه‌مڕۆ پاش گرتنه‌وه‌ی ئاوی داقووق له لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه و پاش دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه، ته‌رمی هه‌رچوار منداڵه‌كان دۆزرانه‌وه كه دوێنێ چوارشه‌ممه له ڕێگای چوونیان بۆ كه‌ركوك هاوكات له‌گه‌ڵ دایكیان و شۆفێری تاكسییه‌ك له سه‌ر پردی ئاوی داقوق له ڕووداوێكدا كه‌وتنه ناو ئاوه‌كه‌وه و دایكیان و شۆفێری تاكسییه‌كه ڕزگاریان بوو و منداڵه‌كانیش تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بێسه‌ر و شوێن بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.