كتێبی (بەنێو مەرگدا دەڕۆم بەرەو پاییز) بریتییه له شیعره‌كانی شاعیری سوێدی (بوو گوستاڤسۆن) له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێرو شاعیری به‌توانای گه‌له‌كه‌مان فەرهاد شاکەلی وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
شاعیر و نووسەر و زمان‌ناس، فەرهاد شاکەلی لە نوێترین کاری خۆیدا، کتێبی شیعرەکانی شاعیرێکی سوێدیی کردووە بە کوردی و ناوەندی باڵندە لە سلێمانی چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.
ئةم ، کتێبەکە،چه‌ند شیعرێكی شاعیر(بوو گوستاڤسۆن)ی سویدی لە خۆ گرتووە.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه نووسه‌ر و شاعیر فەرهاد شاکەلی دەڵێت: "ئەم کتێبە کە هەڵبژاردەیەکی شیعرەکانی گوستاڤسۆنە، هەوڵدانێکە بۆ ناساندنی شاعیرێکی ئەم سەردەمەی سوێد، کە لە گەنجینەی خەیاڵ و بیرکردنەوەی خۆیدا، نرخە هونەری و ئێستێتیکی و زمانەوانییەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتیشی کۆ کردوونەتەوە و هێندەی شیعر و بنەما و ساختاری شیعر ڕێگە بدات، سوودی لێ وەرگرتوون."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.