ئەمڕۆ پێنجشەممە وزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی هاوبەشدا تیشکیان خستە سەر ڕێکارەکانی خۆپاریزی لە پەتای کۆرۆرنا .
لەمبارەوە سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێرای ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرای كرد: رێكخراوی جی ئای زێدی ئه‌ڵمانی به رێگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان پێشكه‌ش كردووه و راسته‌وخۆ له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست پێده‌كات.
هاوكات ڕێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هێشتا مەترسیی کۆرۆرنا لە کوردستان ماوە و حکوومەتی هەرێمی كوردستان بێ دوودڵی بڕیاری پیویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیان دەدا.
راشیگه‌یاند: له ئێستادا قەدەغەکە تەنها بۆ ئەو سێ ڕۆژەی جەژنە و دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی نوێ بکرێت، ئەوکاتە بڕیاری پێویست لەوبارەوە دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.