گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند و جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه 24/5/2020 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 28/5/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له رۆژانی جه‌ژندا، له پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
21/5/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.