ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان وهڵامی لێدوانهكهی ئارێز عهبدوڵڵا ئهندامی سهركردایهتیی یهكێتی دهداتهوه كه هەڕەشەی ڕووخاندنی تەخت و تاجی حکوومەتی لە هەولێرەوە کردبوو .
وەڵامێک بۆ ئارێز عبدالله
لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربارەی خۆپیشاندان و تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی هەڵوێستە لە سەرکردنە کە ئارێز دەبێ ئەو راستیە بزانێت هەولێر هێندە ئاسان نییە تا ئارێز و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بتوانن ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیانی هەولێر تێک بدەن.
بە درێژایی مێژوو هەولێر شاری ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن بووە . ئێستاش ناوەندی بڕیاری سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی حکومەتی کوردستان و شاری شەهیدانە . هەرگیز تەختی حکومەتی کوردستان بە ئارێزەکان نارووخێت .
ئێمە لە سەرکردایەتی هەولێر قسە و لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین .
وە خۆپیشاندان و داوای خەڵک بە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانین و بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندان حکومەتی کوردستان ڕێکارەکانی مۆلەت وەرگرتنی دیاریکردوە و خەڵکی هەولێر پێویستی بە ئارێز نییە.
بەڵام بە ئارێز عبدالله و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە دەڵێین گەر زۆرتان مەبەستە و دەتوانن حکومەتی کوردستان بروخێنن فەرموون شانسی خۆت و هاوفکرەکانت تاقی بکەوە تا بزانیت هەولێر و هەولێرییەکان چۆن وەڵامێکت دەدەنەوە .
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
21/5/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.