Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 13:19

وەزیری ناوخۆ: داوا دەکەین خەڵک لە رۆژانی جەژن لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە

هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری ناوخۆ وردەکاری قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا دەخاتە ڕوو گوتی: قەدەغەی هاتوچۆ به‌ تەواوەتی لە رۆژانی جەژندا بۆ بەرگرتنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێویستە هاوڵاتیان پابەندی بن.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-5-2020) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەبارەی دوایین رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوان.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆش باسی لەوەکرد مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا لەئارادایە و ئەو حاڵەتانەی لە رۆژانی رابردوودا لە هەولێر و سلێمانی تۆمارکراون، جێگەی نیگەرانین و دەبێت هەڵوەستەیەکی جیدی لەسەر بکەین وەکو حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

وەزیری ناوخۆ رایگه‌یاند: حکومەت بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو پەیڕەودەکات.

رێبەر ئەحمەد جەختی کردەوە لەوەی داوا دەکەین خەڵک لە رۆژانی جەژندا لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە، چونکە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ، جا هەر جۆرە هاتووچۆیەک بێت.

وەزیری ناوخۆ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: هەمیشە گوتوومانە مەترسییەکە هەیە، راستە ئێمە لە حکومەتەوە هۆکاری خۆپارێزیمان لە کاتێکی زووەوە دەستپێکرد، ئەوەش هۆکاری سەرکەوتنمان بوو، ئێمە وەکو حکومەت و خەڵک سەرکەوتووبووین لە خۆپارێزی، بەڵام بۆ ئەوەی سەرکەوتنی یەکجاری بەدەستبێت، دەبێت خەڵک گوێڕایەڵی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.