وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەتیدەکاتەوە رادەستکردنەوەی 176 تۆمەتباری تیرۆریست بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکومەت کرابێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەتیدەکاتەوە رادەستکردنەوەی 176 تۆمەتباری تیرۆریست بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکومەت کرابێت ده‌ڵێت: لێره‌وه به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه له كاتی گرتن و نه له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئاگاداری بابه‌ته‌كه نه‌بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
له راگه‌یه‌ندنه‌كانه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به راده‌ست كردنی 176 تۆمه‌تباری تیرۆریست له سلێمانیه‌وه بۆ كه‌ركووك، هه‌روه‌ها لێره‌وه و له‌وێ هه‌ندێ لێدوان بڵاوده‌كرێنه‌وه گوایه ئه‌م چه‌نده به هه‌ماهه‌نگی و ئاگاداری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
لێره‌وه به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه له كاتی گرتن و نه له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ئاگاداری بابه‌ته‌كه نه‌بووه.
بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان رێكار و میكانزمی خۆی هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به به یاسا و رێنمایی رێكخراون و بابه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تبارانه به ده‌ر له‌م میكانیزمانه ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020-5-21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.