د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا-برۆکسێل رایگه‌یاند: نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له یەکێتی ئەوروپا هاوکاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌كات که به‌سه‌ردان هاتبوونه بەلجیکا بگه‌رێنه‌وه كوردستان.
لە سەر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رێزدار مەسروور بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له یەکێتی ئەوروپا هه‌وڵه‌کانی خۆی خسته کار بۆ هاوکاری کردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که به‌سه‌ردان یان بۆ مه‌به‌ستی چارەسەری هاتبوونه بەلجیکا و هۆڵەندا و به‌هۆی بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیریان خواردبوو بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌رێمی کوردستان.
لەو چوارچێوە فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق توانییان ئەمرۆ فرۆکه‌یه‌ک دابین بکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ هه‌رێمی کوردستان لە رێگەی فرۆکەخانەی فرانکفۆرت.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی هاوکارانمان له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان کاک هەلگورد و کاک سه‌لیم و نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له یەکێتی ئەوروپا بکەین بۆ هاوکاری و ماندوو بوونیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.