بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوبەەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شۆفێر سهرنشینێك لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە و چوار سەرنشینیش برینداربوون.
رائید فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر2ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای کۆنی مەلائۆمەر هەولێر پێکدادانێکی رووبەروو روویدا لەنێوان کرۆلایەکی تاکسی و پیکابێکی دەبل وە لەئەنجامی رووداوەکە بەداخەوە شوفێری هەردوو ئوتومبێل و سەرنشینێک گیانیان لەدەستدا چوار سەرنشینیش برینداربوون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
دهشڵێت: هۆکاریش بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە خێرایی لەرادەبەدەری هەردووک ئوتومبێل بووە، هەروەها خراپی و پێچاوپێچی رێگایەکە بوو کەوایکردبوو هەردووک ئوتومبێل یەکتریان لێ دیارنەبێت تاکە زۆر لەیەکتر نزیک نەبووبوونەوە، لەبەر ئەوەی هەردووکیشیان لەلاینی خۆیان لایاندابوو لەناوەندی شەقامەکە رۆیشتبوون کە تاکسایدەو بۆ هاتن وچوون بەکاردێت بۆیە هەردوکیان بەکەمتەرخەم دانران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.