قایمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاند: له رۆژانی جه‌ژن به ته‌واوی جووڵه ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی هاووڵاتیان راده‌گیرێت.
قایمقامی قه‌زای سۆران كرمانج عیزه‌ت كه هاوكات سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌زای سۆرانیشه، تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كرێت و به ته‌واوی جووڵه ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی هاووڵاتیان راده‌گیرێت.
قایمقامی قه‌زای سۆران گوتیشی: هه‌موو شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كان داده‌خرێن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
قایمقامی قه‌زای سۆران داوای له هاووڵاتیان كرد پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه بۆ ته‌ندروستی خۆیان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.