بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا ٣١ی ئایار درێژکردەوە.
لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژکردەوە
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.