لەسۆران بڕی دوو کیلۆو سەدوحەفتاوپێنج گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری هیرۆین و شیشە دەستی بەسەر داگیرا.
دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون، لە لایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانرا لە ماوەی یٔەم ۱٠ رۆژدا ، لە ۳ چالاکی جیاواز بە پێی ماددەی (۱٤مخدرات) ٦ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن و دەست بگرن بەسەر بڕی ( ۲،۱۷٥ ) دوو کیلو و سەد و حەفتاو پێنج گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیین و شیشە.
بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.