ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه به‌ربژێر بوو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی له‌ناوچووی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراقی بڵاویان كرده‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق دوێنێ چوار شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه كه عه‌بدولناسر قه‌رداش ئه‌و تیرۆرسته‌ی كه به‌ربژێر بوو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی له‌ناوچووی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیر كردووه و ئێستاش كه‌وتووه‌ته قۆناغی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا.
قارداش یان ئەبو محەمەد لە دایکبووی ساڵی (1967)ی قەزای تەلەعفەری سەر
بە موسڵە، ساڵی (2007) پەیوەندی بە گرووپە چەکدارە تیرۆریستەکانەوە و کردووە و بووەتە والی جزیرە، بەرپرسی سەرجەم کردە تیرۆریستییەکان بووە دژی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
قارداش بەرپرسی یەکەمی شەڕی کۆبانی و دەستبەسەرداگرتنی تەدەمور و حەلەب و شەڕەکانی باب و دیمەشق بووە، لە شەڕەکانی باغۆزیشدا به‌شداری كردووه و بەرپرسی یەکەم و رۆڵی گەورەی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.