Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:27

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: دەست درێژی بۆ سەر شەرەف و ناموسی کاکەییەکان لەهیچ کەس و لایەنێک قەبوڵ ناکەین بەسزای خۆیان دەگەن

فەرماندەی پۆلیسی اتحادی هێرشی ناڕەوای کردە سەر ئافرەتانی کاکەیی
کوردستان TV
#7
100%


شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پێشوو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  لە فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: رێکاری یاساییمان لەبەرامبەر لیوا عبدالکریم گرتە بەرو لەهەمانکاتدا ئاگاداری وەزیری ناوخۆمان  كرد، دوای ئەوەی فەرماندەی لیوای 20ی پۆلیسی اتحادی لەسنوری داقوق بەناوی عبدالکریم حسیب شەمەری هێرشی نارەوای کردە سەر ئافرەتانی کاکەیی.

دوای ئەوەی فەرماندەی لیوای 20ی پۆلیسی اتحادی لەسنوری داقوق بەناوی عبدالکریم حسیب شەمەری هێرشی نارەوای کردە سەر ئافرەتانی کاکەیی و تۆمەتباری کردن بەوەی لەگەڵ داعش ......... دەکەن و پیاوەکانیشیان هاوکاری داعش دەکەن دەست بەجێ دەستمان بەلێکۆڵینەوە لەرووداوەکە کردو لەدوای دڵنیابوونمان لەراستی رووداوەکە ئەمڕۆ رێکاری یاساییمان لەبەرامبەر لیوا عبدالکریم گرتە بەرو لەهەمانکاتدا ئاگاداری بەرێز عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆمان  كرد كەرێکاری سەربازی بەرامبەر ئەو ئەفسەرەو چەند تاوانبارێکی تر بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەرگرن و ناچار نەبین بەشێوازێکی تر سزای بدەین .

ئەو تاوانەی ئەو ئەفسەرە ئەنجامی داوە هیچی کەمتر نییە لە فرۆشتن و سەبی کردنی ئافرەتانی ئێزیدی لە لایەن داعشەوە ، بۆیە جگە لەو رێکارانە داوادەکەین لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ پێک بهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارە قێزەونەو لەهەمانکاتیشدا داوادەکەین ئەو هێزە لەسنورەکە نەمێنێت، چونکە مەترسی ئەوان بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە هیچی لەمەترسی داعش کەمتر نییە .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.