Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 11:21

وەزارەتی دارایی: بڕیار بوو بەر لە جەژن چوارسەد ملیاره‌که‌ی به‌غدا بگات

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، ده‌ڵێت: بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی  زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
2020/5/21

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.