له مێژوودا (عه‌شتار) له بابل و (كرونوس) له گریك یه‌كه‌م كه‌سبوون له گوتاره‌كانیان جنێو سوكایه‌تیان بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌كارهێناوه و ( بارون سمیدی) یه‌كه‌م سیاسی بوو كه جنیوی به‌كار ده‌هێنا.
من ناچمه سه‌ر مێژووی جنێودان. ته‌نها له ڕووی سایكۆلۆژیه، جنیودان هه‌ڵچوونێكی نه‌رێنی ناخی كه‌سێكه كه ناتوانێت به‌رگری بوێرانه له بابه‌تێك بكات یاخود وه‌ڵامێكی زانستی وڕێكی هه‌بێت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر . ده‌روونزانه‌كان ده‌ڵێن جنێودان لاوازی و هه‌ستكردنه به گرێی كێماسی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له كه‌سی به‌رامبه‌ر، و تێنه‌گه‌یشتنه له بابه‌ته‌كه . جنێودان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه شڵه‌ژانی ده‌روونیه له قالبی شه‌ڕانگێزی ڕه‌ش. له شڕۆڤه‌ی ده‌روونی بۆ جنێودان هه‌ر كه‌سیك بیت له هه‌ر پله و پایه‌كی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئایینی بێت له وه‌ڵامدانه‌وه ناكامله ناتوانێت وه‌كو خۆی به‌ڵگه بهێنیت ئه‌وا توشی گرێی ده‌روونی ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه ده‌روونیه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی نه‌رینی جنێو به كارده‌هێنیت. له نه‌ستیه‌وه ( لاشعور ) ئاگادار ده‌كریته‌وه به هۆی جنێودان كه‌فوكول و هه‌ڵچوونی داده‌مركێته‌وه، جا جنیودانه‌كه به خانه‌واده یان ناشیرینكردنی كه‌سی به‌رامبه‌ربێت، دوو بۆچوون هه‌یه: یه‌كیكیان ده‌ڵێت له نه‌سته‌وه هه‌ست به سه‌ركه‌وتن ده‌كات سادیزمانه چێژ وه‌رده‌گریت به تایبه‌تی كه جنێو به ئه‌ندامی سكسی ده‌دات، دووه‌میان: تووڕه‌كردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر له كاتی ناكۆكیدا كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌رمه له قسه‌كردن به‌ڵام كاتی جنێو به دایك و خوشك و خێزان ده‌دریت یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌چیت ئه‌ویش جنێوده‌دات ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی كه‌سه‌كه‌ی تره. جنیودان جۆرێكه له نه‌خۆشی ده‌روونی له شێوه‌ی گرێی ده‌روونی ( كێماسی ) ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌تی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پانتایه‌كی فره‌وانی وه‌رگرتووه ڕاست و چه‌پ جنێو به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن كاتێك سه‌یری به‌رواری وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كه‌یت باوه‌رناكه‌م پۆسته‌كه‌ی خوێندبێته‌وه یه‌كسه‌ر ناوی كه‌سه‌كه‌ی به‌رچاو كه‌وتووه ده‌ست به جنیودان ده‌كات. قوتابخانه‌ی شیكاری ده‌روونی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام هه‌ره‌شه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان جنیودانه له‌رووی ده‌رونیه‌وه تیرنه‌بوون و نه‌خۆشی هزری و ده‌روونیان هه‌یه به جنیودان هه‌ست به چیژ وه‌رگرتن ده‌كه‌ن به تایبه‌تی جنێوی ناشیرین ئه‌مه فه‌راغی جنسیه. به‌شیوه‌یه‌كی گشتیی كورد زۆر كه‌م زمانی پاراو ڕۆمانسی و جوانناسی به كارده‌هێنیت زیاتر به زمانی زبر و هه‌ره‌شه‌و جنێودان دێته سه‌رخه‌ت كه‌سی واهه‌یه دووشه‌و دوو ڕۆژ جنێوبدات ماندوو نابێت به‌ڵام یه‌ك ڕه‌سته‌ی جوان وڕۆمانسی ناتوانێت وه‌ڵا‌مبداته‌وه.ته‌نانه‌ت له ڕووی ئاینیه‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌ر سه‌رسه‌خترین دوژمن زمانێكی نه‌رم و جوان و پارو به‌كاربهێنیت ده‌بێت وه‌ڵامێكی په‌روه‌ده‌یی به‌كاربهێنیت واته له‌جێی هه‌موو جنێودانێك و قسه‌یه‌كی ناشیرین ده‌بێت زمانی گوڵ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ست به هه‌له‌ی خۆی بكات. و خاڵی لاوازی خۆت نه‌خه‌یته ناو ده‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر.
یوسف عوسمان / ده‌رون ناس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.