په‌رله‌مانی كوردستان گشتاندنێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینكردنی بێت ناوی خۆی تۆمار بكات و له ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی یاسایی.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوسراوی ژماره 958/4/4 له‌ڕێكه‌وتى 21\5\2020، به‌ئیمزاى ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د ئیسماعیل سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان
گشتاندێكی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى په‌رله‌مانتارانى خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی خانه‌نشین له‌خوله‌كانی پێشووتر له‌مووچه‌ی خانه‌نشینییان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد‌و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌ده‌توانن له رێكه‌وتى 2020/7/1 ه‌وه بۆ ماوه‌ى (30) رۆژ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.