فازڵ حاجی گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر له بارهی ڕووداوی ئۆتۆمبیلهكهی دوێنێ داوا دهكات دادگای داواكاری گشتی لێكۆڵینهوه بۆ ڕووداوهكه بكات و ناكرێت كومهت تۆمهتبار بكرێت.
فازل حاجی ڕایگهیاندووه: مامۆستا عهبدوڵـلا خاڵئ ئهو منداڵهیه كه دوێنێ له حهوشهی ماڵهكهیاندا تووشی ڕووداووی هاتووچۆ بوو نووسیویهتی" ئەوە رووداوە مالی خوشكمە. سوپاس بو خودا مندالەكە سەلامەتە . هەڵەكە لە خودی ئۆتۆمبیلەكەیە كاتێك كارەبباییاتی شەكل دەبێ و لە ناكاو سكریتری بەنزینی كبس دەبێ . چونكە سكریتەری ئوتومبیلی ئیستا كارەباییە و سیم نییە . بویە لەناكاو بی ئاگاداری شوڤیر دەردەپەری و لە كونترولی شوڤیر نامینی هەرجەندی هەولی ئیستاب دەدات ناگریت . بەلام لە خوای بەزیاد بیت مندالەكە سەلامەتە. ئەو رووداوە و چەندین رووداوی دیكەی هاوشیوە ئەوە دەسەلمینت كە بواری ئوتومبیل لە كوردستان چەندە وێرانە و ئۆتۆمبیلی خراپ و بی كوالیتی بازاڕی پر كردووە و حكومەتیش تەنیا گومرگی هەبێت لە خەمی هیچ دا نییە"
گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر ڕایگهیاندووه: ئەوەی سەرەوە ڕونکردنەوەی بنەماڵەی ئەو مندالەیە کە ڕووداوەکەی بەسەر دێت کە ئەوماوەیە ڕونکردنەوەی بنەمالەکان تەنانەت لەبابەتی مردن بەکۆرۆناش بۆتە مۆدیل.
من نازانم ئەو مامۆستایه تایبەتمەندی شارەزایی لەچ بوارێک هەیە بەلام رایدەگەیەنم کە ئەوەی مافی ئەوەی هەیه بڕیار بدات ئەوە بەهۆی تێکچوونی پایدەری بهنزینە یان نا، پشکنینی هونەریە کەبەفەرمانی دادگا، شارەزایان دەیکەن.
نەک خالی قوربانیەکە وەناکرێت سەرەرۆیی سوکان بەدەستێک پاساوی بۆبدۆزرێتەوە تەنانەت حکومەتیشی پێ تاوانبار بکرێت.
چونکە لەو ولاتە زۆرسەیرە حکومەت لەجیاتی هەموان تاوانبارە وەهەموان لەسەرحەقن تەنها حکومەت نەبێت کە رێگای داوە بەهاتنی ئەو ئوتومبێلەی کەگوایا بەقسەی خالی منالەکە کوالێتی خراپە لەگەل ئەوەی زۆر باشیش دیارە
وە لەگرتەکەش زۆرباش دیارەکە هۆکارەکەی سەرەرۆیی و تورەییە یان شێوان وقاچ نانە بەپایدەری بەنزین لەجیاتی نرێک کەئەوجۆرە سوکان بەدەستەشمان بەداخەوە ئێستایەکجار زۆرن.
ڕاشیگهیاندووه: وەئێمەی هاتووچۆش بەداخەوە لەدروستکردنی ئەوانە بێ تاوان نین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.