ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌رده‌م دادگای كه‌ركوك،دایكێك سێ منداڵی خۆی فڕێده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: سێ منداڵ لە لایەن دایکیانەوە لە بەردەم دادگای کەرکوک فرێ دراوەن کە تەمنیان خۆار حەوت ساڵە.
لەو باریشەوە چالاکوانێکی مەدەنی تایبەت بە کوردستان تی ڤی راگەیاند: دوای ئەوەی لە دادگای کەرکوک باوکیان لە سەر که‌یسی په‌یوه‌ندی بە داعشەوە دادگای دەکرێت وحوکمی ھەتا ھەتای بە سەریدا دەسپێندرێت، دایکی ھەرسێ منداڵەکانیش لە دادگا بە جێدەھێڵێت ودادگایش راده‌ستی بنکەی پۆلیسی قۆریان دەکات.
ڕاشیگه‌یاند :منداڵەکان له نەتەوەی عەرەبن ھەر سێیەکیان کچن بە ناوەکانی .ئیناس تەمه‌ن شەش ساڵ و ئەخڵاس تە‌مەن پێنچ ساڵ و .نێرگز تەمه‌ن سێ ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.