Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:19

کاتژمێر 8ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی وتارێکی گرنگ پێشکه‌ش ده‌کات

باس لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا باس له‌پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی ده‌كات. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌:  ئەمڕۆ هەینی 22-5-2020 كاتژمێر 8 ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات. 

لە گوتارەکەدا سەرۆکی حکومەت باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری کارگێڕی و دارایی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پرسی لامەرکەزیەتی کارگێڕی و چەندین بابەتی ديكە دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.