Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:23

تەنها رۆژی یەکەمی جەژن دەرگای عەلوەکان داخراو دەبن

وەزارەتی كشتوكاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژن بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ کە  تێیدا هاتووە: "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، بە سوپاسەوە تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت.

هەروەها لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان (گۆڕەپانی سەوزەو میوە) كراوە دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.