Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:16

وەزارەتی تەندروستی: ئەو کەسانەی سەرچاوەی تووشبوونیان بە کۆرۆنا نادیارە مەترسیدارترن

وەزارەتی تەندروستی: کۆڕۆنا بە هیچ شێوەیەک کۆتايی نەهاتووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی سەرچاوەی تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا نادیارە مەترسیدارترن و ئەرکی وەزارەتی تەندروستی قورستر دەکەن.

محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسي ڕاگەیاند: " لە ناو تووشبووانی تۆمارکراوی نوێی پەتای کۆرۆنادا کەسانێک هەن کە سەرچاوەی تووشبوونیان بە پەتاکە نا دیارە، ئەمەش کاری تەندروستی زیاتر قورس کردووە، بەوهۆیەوەشەوە ئەو حاڵەتانەی کە هۆکاری تووشبوونەکانیان نادیارە بێگومان مەترسییەکانیان زیاترە، چونکە لەوانەیە هۆکاری تووشبوونەکەیان کەسانێک بن کە تا ئێستا دەستنیشان نەکراون و ئەگەری تووش بوونی کەسانی دیکەش زیاد دەکات".


ڕاشیگەیاند: "لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامی دەبێت و ئەگەر بێت و پابەند نەبین بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەردانیکردن و تەوقە کردن ڕێگەیەکی خێرایە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە".


گوتیشی: "کۆڕۆنا بە هیچ شێوەیەک کۆتايی نەهاتووە و تایبەت نییە تەنیا بە هەرێمی کوردستان و پەتایەکی جیهانیە و بە هیچ شێوەیەک هیچ بارودۆخێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر کۆتایی هاتنی پەتای کۆرۆنا ناکات، چونکە پەتایەکی جیهانیە و لە هەموو جیهان ئەو پەتایە بەربڵاوە و هەروەها مەترسییەکەشی جیهانیە و کاتێک کۆتایی دێت کە لە جیهان ئەو پەتایە بەرەو لەناوچوون بڕوات، نەک بە تەنیا بۆ ماوەی هەفتەیەک تووش بوو تۆمار نەکرێت و بڵێین کۆتایی هاتووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.