فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی پاکستان کە 107 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەنزیک فڕۆکەخانەی کەراچی کەوتەخوارەوە.
هێڵی ئاسمانیی پاکستان دەڵێت، فڕۆکەکە لە گەشتێکدابووە لە لاهوورەوە بۆ کەراچی و لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی لەنزیک فڕۆکەخانەی کەراچی کەوتووەتە خوارەوە.
فڕۆکەکە کەوتووەتە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەراچی لە نزیک فڕۆکەخانەی شارەکە و تاوەکو ئێستا هۆکاری تێکشکانی دیارنییە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە.
بە گوتەی هێڵی ئاسمانیی پاکستان فرۆكهكه لە جۆری A320 ـە و ئێستا حکومەتی پاکستان تیمە فریاگوزارییەکانی ناردووەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینهوهى تهرمهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.