مستەفا كازمی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، دۆخی ئه‌منی یه‌كێكه له ته‌گه‌ره‌كان، به‌تایبه‌تی كه نها جموجۆڵەکانی داعش روویان له زیادبوون كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دەڵێت، له رێگه‌ی ده‌ستگیركردن و دانپێدانانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشەوە توانیویانه پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
سەرۆك وەزیران عێراق داوای له پارێزگارەکانیش كرد كاری هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كيشه ته‌گه‌ره‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان لە كه‌رته‌كانی كاره‌با و ئاو و وه‌به‌رهێنان، دەشڵێ "ئێمه پاڵپشتیكاری پارێزگاكانین بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی فراوان به پارێزگاره‌كان، بۆئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروستبكه‌ن له‌نێو خۆیان له پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری كه هاووڵاتییان به‌ده‌ست نه‌بوونی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌وه دەناڵێنن"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.