Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:24

کچێک یەک تەن پیاز بۆ خۆشەویستی پێشووی دەنێرێت

دوای ئەوەی خۆشەویستەکەی ناپاکی لەگەڵ دەکات
کوردستان TV
100%

زۆربەمان ڕۆژێک لە ڕۆژان تووشی دڵشکانێک بووین، دەکرێت شتێکی بچوک بووبێت، یان بابەتێکی گەورە کە کار لە ژیانمان بکات، بەڵام کچێک بڕیاریداوە بە شێوازێکی جیاواز تۆڵە لە خۆشەویستی پێشووی بکاتەوە کە دڵی شکاندووە.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی لاد بایبڵ، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو کچێکی چینی دوای ئەوەی خۆشەویستەکەی ناپاکی لەگەڵ دەکات، بڕیاریداوە لەڕێی کۆمپانیایەکی گەیاندنەوە یەک تەن پیازی بۆ ڕەوانە بکات، بە وتەی خۆی ئەم کارەی بۆیە کردووە، تاکو کوڕەکەش وەک خۆی بگرییەت.
کچەکە دەڵێت، "لە هاوڕێکانمەوە بیستمەوە، کە ئەو هیچ بە جیابوونەوەکەمان دڵگران نەبووە، لە کاتێکدا من سێ ڕۆژم لە ماڵەوە بە گریان بەسەربرد، دڵم شکابوو."
ئەوەشی وتووە، "بۆیە تەنێک پیازم داواکرد و ناردمە بەردەم ماڵەکەی، پارەم هەیە، ویستم ئەویش تامی فرمێسک بکات."
دوای ئەوەی کوڕەکە بە کارەکەی زانی، بە ماڵپەڕی شاندۆگی ڕاگەیاندووە، لەبەر ئەوە لە کچەکە جیابووەتەوە چونکە شتی بچوکی زۆر گەورە کردووە.
کوڕەکە دەڵێت، "کچە هاوڕێکەی پێشووم زۆر دراماتیکی بوو، بە هەمووان دەڵێت کە دوای جیابوونەوەمان فرمێسکم نەڕشتووە، ئایا تەنیا لەبەر ئەوەی نەگریاوم کەسێکی خراپم؟"
یەکێک لە دراوسێکانی کوڕەکەش کە لە هەمان باڵەخانەدا دەژی، دەڵێت، "نازانم کوڕەکە گریاوە یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە من گریام، هەموو شوێنەکە بۆگەنی پیازی لێدێت.
 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.