Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 09:18

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌نجامدا

هاوکاریی ئابووری و سیاسی و ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێکرد
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا هاوکاریی ئابووری، سیاسی و ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێکرد.

نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "کازمی بە تەلەفۆن لەگەڵ مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا قسەی کرد و قەیرانی ئابووریی جیهانی و کاریگەرییەکانیان لەسەر نرخی نەوت و رەنگدانەوەی لەسەر ئابووریی عێراق و رێگەی چارەسەریان تاوتوێ کرد".

هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ئامادەکاری بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

پێشتر ئەمریکا پێشوازیی لەوە کرد کە هێزە سیاسییەکانی عێراق لە پێکهێنانی حکومەتتدا گەیشتنە رێککەوتن و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو حکومەتە بتوانێت بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە و پشتیوانی ئابووری بێت و چەک کۆنترۆڵ بکات.

مایک پۆمپەیۆ لەبارەی رێککەوتنی هێزە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ رایگەیاندبوو، "هیوادارین ئەم حکومەتە بەرژەوەندییەکانی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەی بەدیبهێنێت". 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.