هێنریتا فۆر ،به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی یونیسێف ، هۆشداریی دایه‌وه له‌وه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه كوتانی ئاسایی له ٦٨ وڵات راوه‌ستاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی ٨٠ منداڵی ملیۆن خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان له مه‌ترسیدان، راشیگه‌یاند: "له‌وه ده‌ترسین ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی له قه‌یرانێكی ته‌ندروستییه‌وه بگۆڕێت بۆ قه‌یرانی مافی منداڵان".
هێنریتا فۆر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دكتۆر تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس ژماره‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ی دا.
فۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی رێكاره‌كانی رێگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ملیارێك و ٨٠٠ ملیۆن منداڵ له‌و وڵاتانه ده‌ژین كه پابه‌ندن به سیاسه‌تی "له‌ماڵ بمێننه‌وه". جگه له‌وه‌ی خوێندنگه‌كان له ١٥٣ وڵات داخراون و ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن منداڵ (كۆی گشتیی له‌سه‌دا ٧٠ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌خوێنن) له خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی یونیسێف ئاشكراشیكرد به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه زانكۆی جۆنز هۆپكینز، هه‌فته‌ی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی په‌تاكه و راوه‌ستانی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، ئه‌وا ره‌نگه له شه‌ش مانگی داهاتوودا، له هه‌ر رۆژێكدا شه‌ش هه‌زار منداڵ بمرن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه كوتانه ئاساییه‌كانی منداڵان كه به گرنگترین خزمه‌تگوزارییه‌كان داده‌نرێن، به‌ره‌وڕووی راوه‌ستان بوونه‌ته‌وه.
گیبریسوس ئاشكراشیكرد چه‌ندین ملیۆن منداڵ له وڵاته هه‌ژار یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی كوشنده‌ی وه‌كو هه‌ناسه‌ته‌نگی و سوورێژه و هه‌وركردنی سییه‌كانیان هه‌یه و گوتی: "له كاتێكدا كه جیهان هه‌مووی پێكه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و كاریگه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، نابێت ده‌یان پێكوته‌ی گرنگی ئاماده‌كراو كه ده‌بێت به‌رده‌وامبێت و بگاته هه‌موو منداڵێك له بیربكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.