سەرۆكى ئەمهریكا دۆناڵد ترەمپ، داواى لە فهرمانڕهوای سەرجەم ویلایەتەكان كرد مۆڵەت بەكردنەوەى مزگەوت و پەرستگاكان بدەن بە پێچەوانەوە ئەو دەسەلاتى خۆى بەكاردەهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان لە كۆشكى سپى گوتى، لە چوارچێوەى رێنماییەكانم، ناوەندى كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لە نەخۆشى رێبەرێك سەبارەت بە كۆمەڵگە ئایینییەكان بڵاودەكاتەوە.
ترەمپ ئەوەى وەبیرهێنایەوه، ژمارهیهك فهرمانڕهوا، چەند شوێنێكی وەكو كلینیكى لەباربردنی منداڵیان خستووەتە لیستى شوێنە سەرەكییەكان و رایگهیاند، من ئەمڕۆ كڵێساكان، مزگەوت و پەرستگاكان، وەك شوێنى سەرەكى خزمەتكردن دیاریدەكەم. داوا لە فهرمانڕهواكان دەكەم بە زووترین كات رێگە بە كردنەوەى پەرستگاكان بدەن.
جەختى لەوەشكردەوە كە پەرستگاكان كۆمەڵگە پێكەوە كۆدەكاتەوە و گوتى، پێشنوێژەكان، قهشهكان و خاخامهكان دڵنیا دەبن لەوەى كۆبوونهوهكانیان پارێزراوه.
ترهمپ ئاشكرایكرد تا كۆتایى ئەم هەفتەیە مۆڵەتى بە فهرمانڕهواكان داوه، بە پێچەوانەوە دەسەڵاتى خۆى بەكاردەهێنێت، و رایگهیاند، ئەمهریكا پێویستى بە نزاى زیاتر هەیە نهك كهمتر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.