ئازاد ته‌ها وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە ناحیەی باتیف و لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و تیایدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایده‌گه‌ێنێت رووداوەکە کاتژمێر نزیک3 بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه بووە لە نزیک نەخۆشخانەی ناحیەی باتیف.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئۆتۆمبێلەکە رینۆیەکی سپی تایبەت بووە و زیانی ماددی زۆریشی بەرکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.