وێرای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی رۆژی یه‌كشه‌ممه-یان 24-5-2020 كرده یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان،به‌ڵام وڵاتانی ئه‌فریقی رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان توانیویانه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی مانگ ببینن و رۆژی شه‌ممه-یان 23-5-2020 كردۆته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی رمه‌زان .
له‌مباره‌یه‌وه ناوه‌ندی ههمانهگی مسوڵمانی سه‌نیگال رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئێواره‌ی هه‌ینی مانگیان بینیوه‌و هه‌روه‌ها مانگ له ساحل حاج و مالی و نێجیریا بینراوه .
هاوكات لهمۆریتانیاش كه وڵاتێكی عه‌ره‌بییه ئه‌مرۆ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
شایانی باسه دوێنێ هه‌ینی لێژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌و دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ رووسیا ئه‌لیۆم+ saharamedias
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.