مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه ئێوارەی رۆژی هەینی لەنێو بازاڕی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک کەپیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە دەستکاری دەمانچەکەی کردوەو فیشەک لەدەستی دەرچووە لەئەنجامدا خۆی بەسوکی برینداربوەو هاوڵاتیەک کەلەهەمان جێگابووە بەسەختی بریندار کردوەو دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە
راشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا دەست بەسەر دەمانجەکەدا گیراوەو ئەوکەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.