عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌د عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وورده‌كاری كه‌مكردنه‌وه‌و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاشكرا كرد.
عه‌لاوی له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا گوتی: حكومه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی به‌چینی هه‌ژاران داوه‌و هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی مووچه ئه‌و خانه‌نشینین و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه مووچه‌كانیان له‌خوار 500 هه‌زاره‌وه‌یه .
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق گوتی: پاره‌یه‌كی زۆر له ده‌رماڵه‌ی پله باڵاكان به‌فیڕۆ ده‌چێ و كه‌مكردنه‌كه ئه‌وان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌د عه‌لاوی گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌مترین زیان به‌و فه‌رمانبه‌رانه بكه‌وێ كه مووچه‌كه‌یان له پله پێنج نزیكه .
ژێده‌ر / میدیای عێراق
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.