Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 07:22

رێنمایی خۆراکی ته‌ندروست بۆ رۆژانی جه‌ژن

یه‌ك جۆر گۆشت لێبنرێت و بڕی كه‌م و بێ چه‌وری بن
کوردستان TV
100%

دوای رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان جه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر شێوازێكی دیاریكراو له‌ خواردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ خواردنی بڕێكی زۆر له‌ خۆراك له‌ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌كه‌م ڕۆژو كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
- چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی گرنگ  :
ـــ دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزجه‌سته‌ی مرۆڤ ڕادێت له‌ سه‌ر شێوازێکی دیاریکراو له‌ خواردن ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی بڕێکی زۆر له‌ خۆراک له‌ ڕۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ۰ 
ــــ ڕێنمیاییه‌کانی خۆراکی ته‌ندروست بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ باشتر وایه‌ نانی به‌یانی ڕۆژانی جه‌ژن هه‌مان خۆراکی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت ؛ وه‌ک نان و ماست ، په‌نیر ، هێلکه‌ ، هه‌وڵ بدرێت خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژ دوا بخرێت و نیوه‌ڕۆ بخورێت ۰ 
۲ ـــ ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌یانی یه‌که‌م خواردنی جه‌ژن ئاماده‌ کرا ؛ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بکه‌ین :
--- خواردنی بڕێکی که‌م له‌ برنج و شله‌ ؛ هه‌وڵ بدرێت یه‌ک جۆر شله‌ بخورێت ۰ 
--- یه‌ک جۆر گۆشت لێ بنرێت یان بخورێت و بڕی که‌م و بێ چه‌وری و به‌زی لێ بخورێت نه‌وه‌ک گۆشتی سوور و مریشک و قه‌ل هه‌مووی له‌ یه‌ک کات ؛ ئه‌وه‌ی تری هه‌ڵگره‌ بۆ ژه‌م و ڕۆژه‌کانی تری جه‌ژن ، هه‌ڵبه‌ت باشتریشه‌ بیبه‌خشیت به‌ خێزانه‌ که‌م ده‌رامه‌ته‌کان ۰ 
--- یاخود به‌یانیه‌که‌ی یه‌ک یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشک یان جگه‌ری برژاو بخورێت له‌ جیاتی برنج و شله‌ ۰ 
۳ ـــ خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕوو و ئێواره‌ له‌ کاتی خۆی دا ، گرنگه‌ ئێواران خواردنی سووک بخورێت ۰ 
٤ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌ ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌کان به‌درێژایی ڕۆژه‌که‌ به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیاتر هیلاک بوون له‌ چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰ 
٥ ـــ خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێکرد شه‌ربه‌تی فریشی که‌م شه‌کر بخورێته‌وه‌ ۰ 
٦ ـــ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شیرینی و بڕێکی زۆر له‌ چه‌رس ، ئه‌گه‌ر خواردت بڕێکی که‌م له‌ چه‌ره‌سی کاڵ و که‌م سوێری بخۆ۰ 
۷ ـــ خواردنی ــ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ زۆر گرنگه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه‌ وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، کاڵه‌ک ، مزره‌ سێو ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده‌ سێ جار له‌ نێوان ژه‌مه‌کان بیان خوێت ، ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌ شیرینی بوو ؛ میوه‌ی شیرین بخۆ ۰ 
۸ ــ تا ئه‌توانێت به‌ پێ سه‌ردانی دراوسێ وکه‌س و کار و هاوڕێکانت بکه‌ ، بۆ بینینان بچۆ ؛ نه‌وه‌ک شت خواردن ، که‌م دانیشه‌ به‌ تایبه‌ت ماڵێک نه‌خۆشی هه‌بێت ، هه‌موو ماڵه‌کان له‌ یه‌ک ڕۆژدا مه‌چوو ۰ 
۹ ـــ زۆر گرنگه‌ شه‌وی پێش جه‌ژن زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی ، دانیشتنی زۆر به‌ دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ۰ 
۱۰ ـــ پاڵنه‌که‌وتن دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ، هه‌وڵ بده‌ دوای نان خواردن نه‌خه‌ویت ، ئه‌گه‌ر زۆر خه‌وت هات پێش بانگی عه‌سر نیو سه‌عات بخه‌وه‌ ۰ 
۱۱ ـــ ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران بۆ نان خواردن مه‌چۆ ؛ بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک بچۆ ۰ 
۱۲ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ ؛ پێویسته‌ زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌کانیان بن له‌کاتی خۆی دا له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به‌ پارێزی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌کانیان ۰ 
۱۳ ــ له‌ کاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیل دوور بکه‌وه‌ له‌ خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و که‌سانی تر ۰ 
۱٤ ــ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ ڕێت که‌وته‌ نه‌خۆشخانه‌ ؛ ڕێزی کارمه‌ند و پزیشکان بگره‌ و لێیان تووڕه‌ مه‌به‌ به‌ڵام که‌ته‌رخه‌می قبوڵ مه‌که‌ ۰ 
- تکایه‌ وێنه‌ی خواردن له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایته‌کان بڵاومه‌که‌ره‌وه‌ چونکه‌ که‌سانێکی زۆر هه‌ن له‌م وڵاته‌ که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن ؛ هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هاندان بۆ زۆرخۆریی ۰ 
- له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستی باش و جه‌ژنێکی دوور له‌ کێشه‌ بۆ گشت لایه‌ک 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
 

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.