له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (14) تۆن خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتوه.
وتیشی: به‌هۆی خراپی و نه‌شاوی بۆ خواردن یان به‌كارهێنانی لە ماوەی (24/4 بۆ 23/5) لیژنه‌كان دەستیان به‌سه‌ر ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو، ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێش)دا گرتوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه سلێمانی و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو براون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.