ئینتیفاز قه‌نبه‌ر،سه‌رۆكی ده‌زگای موسته‌قبه‌ل له واشنتۆن و چاودێری سیاسی عێراق به كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس عه‌ره‌بی راگه‌یاند:ھه‌ولێر ھه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بووه،نه‌ك كێشه دروستكردن.
ھه‌روه‌ھا گوتی:ئێرانییه‌كان به‌چاوی دوژمنه‌وه سه‌یری ھه‌ولێر ده‌كه‌ن و ته‌ھران ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ركه‌ركوكدا بگرێت.
گوتیشی:ھه‌رچه‌نده له‌كاتی ریفراندۆمدا من له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا بووم ،به‌ڵام ھه‌موو كاتێك دژی ئێران له‌گه‌ڵ ھه‌ولێر ده‌وه‌ستم .
ئه‌و چاودێره سیاسییه‌ی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانێكی ئێرانییه‌و ھه‌موو كاتێك له‌دژی كورد ده‌وه‌ستنه‌وه.
ھه‌روه‌ھا قه‌نبه‌ر له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی:من چۆن ده‌توانم له‌ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌سه‌ر حزبێكدا سه‌ربكه‌وم ،كه ئه‌و حزبه به‌ملیۆنان دۆلار له ئێران وه‌رده‌گرێ؟!.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/زاگرۆس عه‌ره‌بی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.