به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سهربڕدراودا ده‌گرێت و له‌ناوده‌برێت.
كامه‌ران عزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان و پاراستنی هاوڵاتیان، رۆژانه لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان ده‌كات، له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردان و پشكنینانه و به‌هۆی به‌نایاسایی سه‌ربڕین، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌شت ئاژه‌ڵێ سهربڕدراودا گرتوه.
وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سهربڕدرابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به هاوڵاتیانی بفرۆشن.
رونیكرده‌وه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره نه‌خۆشیه‌كن بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.
لیژنه‌ی چوار، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سلێمانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات به‌شێوه‌ی نایاسایی ئاژه‌ڵ تێیدا سه‌رده‌بڕدرێت و دواتر له سه‌رشه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.