سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی له شاری ئه‌بوزه‌بی ئیماراته‌وه، به وێنه‌یه‌ك راستی و درووستی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن یه‌كلا ده‌كاته‌وه، كه رۆژی شه‌ممه 23/5/2020 ته‌واوكه‌ری ره‌مه‌زانه و رۆژی 24ی مانگیش، ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
به گوێره‌ی وێنه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه، كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكراونه‌ته‌وه، ئه‌م به‌یانییه مانگی نوێی شه‌وال له ئاسمانی ئه‌بوزه‌بی ده‌ركه‌وتووه، كه له ساڵنامه‌ی كۆچی له دوای ره‌مه‌زان دێت.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مانگ به شێوه‌یه‌كی زۆر باریك له ئاسۆ ده‌ركه‌وتووه و به ته‌لیسكۆبی زۆر ورد وێنه‌ی گیراوه، ئه‌وه‌ش گومانه‌كان له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن یه‌كلاده‌كاته‌وه و دیاریكردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه، به یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، بڕیارێكی درووست بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره فه‌له‌كناسییه، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌ر له وێنه‌كه، مانگی نوێ له هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه ئێواره‌ی 29یه‌مین رۆژی ره‌مه‌زان، بینینی مانگ به ته‌لیسكۆبیش ئه‌سته‌م بووه.
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د شه‌وكه‌ت عۆده، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رۆژی هه‌ینی 22ی مانگ 29یه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بووه، ده‌ركه‌وتنی مانگ له ئاسمان ئه‌سته‌م بووه، چونكه مانگ به‌ر له خۆر ئاوا بووه، بۆیه پێویسته ئه‌و وڵاتانه 30یه‌مین رۆژی ره‌مه‌زان ته‌واو بكه‌ن و 24ی مانگیش ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال، كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
رۆژی هه‌ینی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، گوایه مانگ له ئاسمانی شاری سۆران ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام فه‌له‌كناس ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه مانگ نییه و هه‌ساره‌ی زوهره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌باره‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه زۆر بچووكه و مانگ وه‌ك هێلێكی باریك ده‌رده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.