عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق، رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سعوودیه، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و په‌ره‌پێدان وبه بازاڕی وزه رێككه‌وتوون.
عه‌لی عه‌للاوی كه دوێنێ ھه‌ینی به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته ریاز تویتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له دیداره‌كه‌ی له سعوودیه ده‌كه‌ت و ده‌لێت: "له‌میانی دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، شازاده عه‌بدولئه‌میر بن سه‌لمان له‌سه‌ر كاراكردنی ھێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له نێوان عێراق و سعوودیه رێككه‌وتین".
عه‌للاوی نووسیوویه‌تی: "ھه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌دا، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به بازاڕی وزه و وه‌به‌رھێنان و به‌شداریكردن له پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با له عێراق رێككه‌وتین".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، حكوومه‌تی پێشوو به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌ھدی له ئایاری ٢٠١٩دا، پڕۆژه یاسایه‌كی بۆ ھاندانی وه‌به‌رھێنان له‌گه‌ڵ سعوودیه په‌سه‌ندكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.