كیانوش جیهانپور، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٩ توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٨٦٩ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تا ئێستا له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتوه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٣٥٩ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتوه‌ته ١٣٣ هه‌زار و ٥٢١ كه‌س.
جیهانپور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ١٤ پارێزگای ئێران هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆمارنه‌كراوه، له شه‌ش پارێزگاش ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار كراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته جێگای مه‌ترسییه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا ١٠٤ هه‌زار و ٧٢ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.