رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆی رۆژانی جەژنی رەمەزان بەركەوتنی هاووڵاتیان كەم دەكاتەوە.
ئه‌مرۆ شەممە 23ی ئایاری 2020 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێکارەکان و هۆکاری قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان رایگەیاند: ئێستا مەترسیی کۆرۆنا لەسەر هەرێمی کوردستان لە جاران زیاترە، چونکە ئێستا حاڵەتی تووشبوونمان هەیە، کە نازانین سەرچاوەی کێیە و لە کێوە تووش بوون.
رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانى جەژندا قەدەغەى هاتوچۆ به ته‌واوی جێبەجێدەکرێت، ئەوەش بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مترین به‌ركه‌وتن هه‌بێت لەو سێ رۆژەدا.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار نه‌دراوه دوای جەژن قەدەخەی هاتووچۆ درێژبکەنەوە و لە پلانیشیاندا نییە.
لەبارەی ئاساییکردنەوەی هاتووچۆی نێوان شارەکان وه‌زیری ناوخۆ گوتی: مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر دەکات.
وەزیری ناوخۆ گوتی: له رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بووینه.
وەزیری ناوخۆ رایگه‌یاند: ئێمە به ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵساوین و به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام ئێستا ئه‌ركی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتیانه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، خۆشبه‌ختانه
كه‌مترین زه‌ره‌ری مردن به‌ر هاووڵاتیانی ئێمه كه‌وتوه.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی بازاره‌كانیش وه‌زیری ناوخۆی گوتی: كردنه‌وه‌ی بازاره‌كان به ناچاری له‌ژێر فشاری ئابووری بوو كه هه‌م فشار بۆ خه‌ڵك هات هه‌میش بۆ حكوومه‌ت هات ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئارامی هه‌بێت باشتر بوو تاكو ئه‌م په‌تایه كه‌متر ده‌بوو.
گوتیشی: تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژمارەی تووشبووان لە ماوەی هەفتەیەکدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 40 حاڵەت. ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون لە ماوەی رابردوودا بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە، کە ئەو ڤایرۆسە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمە بڵاوبووەتەوە.
شایه‌نی باسه لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.