له باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و 23-5-2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده كه به‌یانی ژماره 35ی پێ دراوه له كاتژمێر 12 شه‌وی 23-5-2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دووه‌م: له رۆژانی 25-5-2020 رێگا ده‌درێت به:
1- جوتیاران بۆ ئه‌نجامدانی دروێنه به ده‌راسه‌و گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ بۆ سایلۆ و كۆگاكان .
2- كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ چاكردنه‌وه‌ی تۆری په‌یوه‌ندیه‌كان.
3- عه‌لوه‌كان ده‌كرێنه‌وه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌روبومی كشتوكاڵی و رێگا ده‌درێت به فرۆشتنی سه‌وزه‌و میوه به ئۆتۆمبێل له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان به ره‌چاوكردنی رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان.
4- نانه‌واخانه‌كان رۆژانه له كاتژمێر 6ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌رۆ ده‌كرێنه‌وه و پێویسته مه‌ودای نێوان دوو كه‌س 1,5 متر كه‌متر نه‌بێت له كاتی نان كڕین.
سێ یه‌م: رێگا ده‌درێت به كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له رۆژانی جه‌ژن كاری راگه‌یاندنی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، به مه‌رجێك پشتگیری ئه‌و رۆژه‌یان پێ بێت له‌و ده‌زگایانه كه كاری لێ ده‌كه‌ن.
چواره‌م: ئه‌م به‌یانه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و 23-5-2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.