گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند: ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ژماره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هه‌شت هه‌زار سه‌رباز كه‌مبۆته‌وه.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاشكرایكرد له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق رووبه‌رووی بیست هێرشی چه‌كداری جۆراوجۆر و تۆپبارانكردن بوونه‌ته‌وه كه زیانی گیانیشیان هه‌بووه.
مایه‌ڵز كیكینز گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش گوتیشی، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ژماره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هه‌شت هه‌زار سه‌رباز كه‌مبۆته‌وه كه له سیی وڵاته‌وه هاتوون.
راشیگه‌یاند به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا مه‌شقه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سوپای عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته راگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كانی قائیم و ئه‌بوغرێب و گیاڕه، له ئێستادا له هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی به‌غدا و هه‌ولێر گیرساونه‌ته‌وه، گوتیشی هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.