فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه چاكبوونه‌وه‌ی 10 تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنای رایگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌بدولغه‌نی سه‌عدون به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10 تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا به ته‌واوی چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.
روونیشی كرده‌وه شه‌ش له چاكبووه‌كان دانیشتووی شاری سه‌درن و ئه‌وانی تر دانیشتووی ناوچه‌كانی شه‌عب و ره‌شاد و به‌له‌دیات و زه‌عفه‌رانیه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه چاكبووه‌كان دوای پشكنینی یه‌ك له دوای یه‌كی تێستی كۆڕۆنا ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان به نێگه‌تیڤ ده‌رچووه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون.
عه‌بدولغه‌نی سه‌عدون راشیگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ری ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشته چوارسه‌د و نۆزده كه‌س ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵ و ماندووبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه شه‌و و رۆژ له ئه‌ركدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی په‌تای كۆڕۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.