Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:05

لەگوندێکی سه‌ر به‌ عه‌ین عیسا، زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کان گڕی گرت

به‌هۆی تۆپبارانكردنی سوپای توركیا و هاوپه‌یمان
کوردستان TV
#12
100%


به‌هۆی تۆپبارانكردنی سوپای توركیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له گوندێكی سه‌ر به‌ عه‌ین عیسا، زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان گڕی گرت و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ر ده‌غڵ و دانی كوردانی دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌وت.

سوپای توركیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی، گوندی مه‌خاله‌قیان له‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیسا تۆپبارانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد گڕیانگرت.

به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كانی ئاژانسی فورات نیوز، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه‌ زیاتر له‌ سی ناوچه‌ی كشتوكاڵیی له‌ گرێ سپی، باب، عه‌ین عیسا، ته‌لته‌مر، شه‌را، شێراوا و كۆبانێ له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌كدارانیه‌وه‌ ئاگریان تێبه‌ردراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دانیشتووانی ده‌یان گوند زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و ره‌نج و ماندووبوونی هه‌زاران جووتیار به‌فیڕۆ چووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ساڵی رابردوو سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵیی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایان سوتاند و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌یانویست ئابوری و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی بژێوی هاووڵاتیانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌ناوببه‌ن.به‌پێی ئاماری كۆمیته‌ی ئابوری و كشتوكاڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، ساڵی رابردوو زیاتر له‌ چوارسه‌د و سی و پێنج هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی ناوچه‌كانی فیدراسیۆنی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئاگریان تێبه‌ردراوه‌.

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.