وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئاماره‌كانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رزترین بووه له ڕۆژێكدا له‌وه‌تای له كۆتایی مانگی دووه‌وه حكومه‌ت ده‌ستیكرد به تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه 380 حاڵه‌تی نوێی ڕۆژێك به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕاگه‌یاند: ڕێوشوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له میانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا كه‌متركرابوونه‌وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا.
به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته زیار له 4200 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌لایه‌نی كه‌م 152 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژیده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.