له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ كه‌سی دیكه له به‌ڕازیل به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٥ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٢ هه‌زار و ١٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه ١٦ هه‌زار و ٥٠٨ حاڵه‌ت زیادیكردووه و، گه‌یشتووه‌ته ٣٤٧ هه‌زار و ٣٩٨ كه‌س.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه پشت به ئاماره نوێكانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له رووی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه له دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.