شەوی رابردوو ئاگرێك لە ناوەندی كەلتوری چۆمان كەوتەوەو زیانەكانیش تەنها ماددی بوونە.
پێشەوا چۆمانی بەرپرسی ناوەندی كەلتوری چۆمان، رایگەیاند " كاتژمێری 12ی شەوی رابردوو، بەهۆی شۆرتی کارەبایی ئاگر لە ناوەندی کەلتوریی چۆمان کەوتەوە.
سوپاس بۆ خوا و بۆ ئەو هاوڕێیانەی ژیانی خۆیان خستە مەترسی رێگریان لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە کردو هەروەها سوپاس بۆ بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان کە دەست بەجێ گەیشتنە لامان و هاوکارمان بوون بۆ كۆنتڕۆلكردنی ئاگرەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.